15 04 2026

لە حەوتەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی سێ ئەندامی دەستەی زانستی درا.

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ٣ ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان لە حەوتەمین دانیشتنی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆدا

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، حەوتەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی ممیزەی زانکۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە لە شوێنی حەوزەی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سێ ئەندامی دەستەی زانستی بەم شێوەیەی خوارەوە پەسەند کرا:

ئە) بەرزکردنەوە لە پلەی دانشیاری (Associate Professor) بۆ استادی (Professor):
١. دکتۆر مەحموود کۆشش‌سەبا؛ ئەندامی دەستەی زانستی بەشی زانست و ئەندازیاری باخداری - فیزیۆلۆژیا.
٢. دکتۆر محەممەد فەتحی؛ ئەندامی دەستەی زانستی بەشی کارەبا، ئەلیکترۆنیک و پەیوەندییەکان.

ب) بەرزکردنەوە لە پلەی استادیاری (Assistant Professor) بۆ دانشیاری (Associate Professor):
٣. دکتۆر فاتیمە دانشفەر؛ ئەندامی دەستەی زانستی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر - تەلارسازیی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستایانە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی زانستی و سەرفرازییان بۆ دەخوازێت لە ڕێگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی ئەکادیمی و پەرەپێدانی زانست لە درگای خوای گەورە.