02 12 2025

بەڕێوەچوونی پێشانگای دەستکەوتە زانستییەکانی مامۆستایانی بەسیجیی کوردستان

بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی حەفتەی بەسیج و بە هەوڵی ڕێکخراوی بەسیجی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان، پێشانگای دەستکەوتە زانستییەکانی مامۆستایانی بەسیجی ڕۆژی سێشەممە، ٤ی سەرماوەز، لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.

ئەم پێشانگایە لە چوارچێوەی ٩ غورفەی پسپۆڕیدا، تەرخان کرابوو بۆ نمایشکردنی بەرهەم و دەستکەوتەکانی ئەندامانی ناوەندەکانی بەسیجی مامۆستایانی پارێزگا.

ڕێکخراوی بەسیجی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان