بە فەرمانێک لەلایەن سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئیسلامییەوە، دکتۆر حامید قادرزادە، ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان، وەک «بەڕێوەبەری ناوەندی بیری حوکمڕانی و یاسادانانی پارێزگای کوردستان» دامەزرا.
دامەزراندنی ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان لە ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئیسلامی
بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لە پۆستێکی گرنگی نیشتمانیدا، دکتۆر حامید قادرزادە، ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان، لەلایەن دکتۆر نیگاهداری، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانەوە، بۆ ماوەی یەک ساڵ وەک «بەڕێوەبەری ناوەندی بیری حوکمڕانی و یاسادانان و سکرتێری ئەنجومەنی زانستیی پارێزگای کوردستان» دامەزرا.
